كۆچبەرێكی كورد گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان

 
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، توانیویانە كۆچبەرێكی كورد بەسەلامەتی بگەڕێننەوە لای كەسوكاری.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاندووە، دوای ئاگادار كردنەوەیان لەلایەن كەسوكاری كۆچبەر ئاریا محەمەد مەحمود تەمەن ٢٠ ساڵ كە ئەم گەنجە لە وڵاتی توركیاوە دیپۆرتی وڵاتی سوریا كراوە و لەژێر دەسەڵاتی گروپە توندڕەوەكانی ئەو وڵاتەدایە و داوای گەڕانەوەیان دەكرد.

ئاری ئاماژەی بەوەكردووە "بەهاوكاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لە ماوەیەكی كورتدا توانیمان ئەو كۆچبەرە كوردە لەڕێگەی چەند سەرچاوەیەكی تایبەت لە وڵاتی سوریا بەسەلامەتی بگەڕینێتەوە بۆ ئامێزی كەسوكاری".

هەروەها وتویەتی "ئەم كۆچبەرە كوردە لەكاتی كۆچی نایاسایی و بەمەبستی گەیشتنی بە وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیركراوە و لە ٢٣ئابەوە ڕەوانەی وڵاتی سوریا كراوە، بەڵام توانرا بە چەند قۆناغێكی جیاجیا و لە ژێر دەسەڵاتی چەندی ئیدارە و گروپ و هێزی چەكداردا بەسەلامەتی بە كەسوكاری شاد بكرێتەوە".



PM:11:17:10/09/2022