"حکومەتى هەرێم بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەناردەكردنی نەوت رەتدەکاتەوە"

كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی كوردستان سورە لەسەر رەتكردنەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت". 

عەلا خزیر یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ، بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی نیمچە فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە" هەرێمی كوردستان تائێستا جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی رەتدەكاتەوە و بەشێوەی نایاسایی نەوت هەناردە دەكات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دانوستانێك لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا بوونی نیە، كە فەرمی رایگەیاندووە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە تەواوی رەتدەكاتەوە.

پێشتر دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا، بە ڕادەستکردنی سەرجەم دۆسیە و ڕێککەوتنە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەند و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەغدادەوە. 


PM:02:16:11/09/2022