کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت

کاسبکارێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاسبکارێکی تەمەن (٢٢) ساڵی خەڵکی کامێران بە ناوی (کوروش گودەرزی) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک ئەهواز کوژرا. 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان لە نزیک ئەهواز تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کوروش گودەرزی کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە.

کوروش گودفەرزی خەڵکی گوندی مێسووراو سەر بە شاری کامێرانە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.


PM:06:45:19/09/2022