داوای بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی وەزیری دارایی دەكرێت بۆ پەرلەمان


20 پەرلەمانتاری كوردستان داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەكەن بۆ پەرلەمان ئەوەش بەهۆی نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەوە.  

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان راینەیندووە، دانیشتنێكی پەرلەمان تایبەت بكرێت بە بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەكەن بۆ پەرلەمان، بەهۆی نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەوە.  

 جێی ئاماژەیە ماوەی نۆ ساڵە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەم كابینەیەش پڕۆژە یاسای بودجەیان رەوانەی پەرلەمانی كوردستان نەكردووە.



PM:01:46:22/09/2022