هێرشەكانی ئێران بۆ بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم زیانی لێكەوتەوە


بەهۆی بۆردومانی چەند بنكە و بارەگایەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی لە هەرێمی كوردستان، زیانی گیانی لێكەوتەوە.

د. كاوە سابیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید لە قەزای كۆیە  رایگەیاندوە، بەهۆی بۆردومانەكانەوە 15 كەس بریندارن و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە. 

هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی بۆردومانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە سنوری سلێمانی نزیكەی 10 بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون.

هەروەها حسێن یەزدانپەنا، سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەكانەوە "شەهید" و برینداریان هەیە.



AM:11:36:28/09/2022