كازمی فەرمانێكی نوێی دەركرد



مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد رێوشوێنەكانی پاراستنی دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەكان توند بكرێن.  

مستەفا كازمی لە تویتێكدا رایگەیاندووە " هێرش بۆ سەر یەكێك لە میدیاكانی عێراق و مەترسی لەسەر ژیانی كارمەندەكانی كردەوەیەكی سەرزەنشتكراوە و سەرپێچییەكی گەورەیە بۆ سەر یاسا و ئازادی ڕۆژنامەگەری و ناچێتە چوارچێوەی  ناڕەزایی ئاشتیانە و یاسایی."  

كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، "فەرمانمان كردووە تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، رێوشوێنەكانی پاراستنی دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەكان توندتر بكرێن".  

ئەمشەو دوای خشكردنی بەرنامەیەكی گفتوگۆ، لایەنگرانی موقتەدا سەدر هەڵیانكوتایە سەر نووسینگەی سەرەكی كەناڵی ئەلڕابیعەی نزیك لە حەشدی شەعبی و لیوا جەواد دەڕاجی، بەڕێوبەری هێزەكانی پاراستنی یاسا بریندار بوو.



AM:12:05:05/10/2022