یەكێتی وادەیەكی نوێی بۆ یەكلاکردنەوەی پرسی سەرۆك كۆمار لەگەڵ پارتی دیاریكرد

سەرۆکی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئه‌م هه‌فته‌یه‌ گفتوگۆكان چڕده‌كرێنه‌وه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق". 

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی پارتی ڕاگەیاند" له‌سه‌ر داوای ١٢٠ په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان، ئەممڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كۆده‌بێته‌وه‌".  

ڕوونیشیکردەوە، تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیارینه‌كراوه‌.  

وتیشی" ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی گفتوگۆكان ده‌بێت له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان".  

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی جەختیشیکردەوە، تاوه‌كو ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆكان چڕده‌كرێنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆمار.  


AM:09:50:08/10/2022