لێدوانێكی نوێ لە كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق


رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ پێشنیار بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەخاتەڕوو.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لە دیداری پرسی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند "یان دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە كاندید دیاری بكات، یان وەكو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی كورد لە عێراق دەنگ بە كاندیدان بدەن، ئەگەرنا ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی كوردستان و لەوێ یەكلایی بكەینەوە".
 
ناوبراو روونیكردەوە "نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆك كۆمار تەنیا پشكی لایەنێكی كوردستانە، ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆك كۆمار نوێنەری حیزبێك نییە، نوێنەری هەموو كوردە، قبوڵی ناكەین بە دوو كاندیدەوە بچینە دەنگدان لەسەر سەرۆك كۆمار".

بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كە پشكی كوردە چەند كەسێك خۆیان كاندیدكردووە لە دیارترینیان بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری ئێستا وەك كاندیدی یەكێتی، رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی.




PM:05:35:08/10/2022