سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا ستیڤن هاربه‌ر رۆژی 15ی ئاب رایگه‌یاند" چه‌ک ده‌نێرن بۆ هێزی پێشمه‌رگه له باکوری عێراق که رووبه‌رووی چه‌کدارانی داعش ده‌بنه‌وه".
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسا له‌زاری ستیڤن هاربهرهوه بڵاویکرده‌وه که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان پاڵپشتی سه‌ربازی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن هه‌تا بتوانن عێراقیه‌کان بپارێزن.
له به‌یانێکدا هاربه‌ر ده‌ڵێت " فرۆکه‌یه‌کی جۆری هیرکولیس- سیسی 130 جی، فرۆکه‌یه‌کی تر جری سیسی 177 که سه‌ر به هێزی ئاسمانی پادشای که‌نه‌دین له‌گه‌ڵ 30 سه‌ربازی که‌نه‌دی ئاماده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی کورد".