ئاسایشی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و ئاسایشی حكومەتی عێراق دوو كەسی داواكراو بە ماددەی چواری تیرۆر دەستگیردەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی ورد لە كارێكی پێكەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی حكومەتی فیدڕاڵ توانرا دوو دواكراوی هەڵهاتوو لە یاسا بە ماددەی (٤)ی تیرۆر دەستگیر بكەن".
ڕاشیگەیاندووە، یەكێك لە داواكراوان لە شاری سلێمانی و دووەم داواكراو لە ناوچەی مەدائین لە بەغداد دەستگیر کران و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.