بۆ سەرۆك كۆمار، پارتی پەیامێك ئاڕاستەی یەكێتی دەكات

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هێشتا دیالۆگ كراوەیە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لایەنەكانی دیكە سەبارەت بە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار.

.ئیخلاس ئەلدلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، "دیالۆگەكان لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی مەلەفی سەرۆكایەتی".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "دیالۆگ كراوەیە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی و لایەنەكانی دیكە بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمار و هیوادارین ئەو دوو فایلە سەریەك كەوتووە تەواو بكەین، سەرۆكایەتی كۆمار و دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران". 

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بەرَێوە بچێت، تائێستاش پارتی و یەكێتی لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكنەكەوتوون، یەكێتی د.بەرهەم ساڵح و پارتیش رێبەر ئەحمەد.




PM:07:54:11/10/2022