وێنە.. باری تەندروستی هونەرمەندێکی ناسراوی کورد ناجێگیرە

هونەرمەند عەبدولسەلام سلێمان ناسراو بە (عەبۆ) بەهۆی خراپی تەندروستی چاویەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا. 

ئەڤین حسێن سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی دهۆک رایگەیاند" عەبدولسەلام بەهۆی خراپی تەندروستی چاویەوە، بە جۆرێک مەترسی لەدەستدانی بینای چاوەکانی لەسەرە، هەر بۆیە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە ژێر چارەسەردایە". 

عەبدولسەلام سلێمان کە لە بواری هونەریدا بە (عەبۆ) ناسراوە لە ساڵی (١٩٦٦) لە شاری هەولێر گەڕەكی خانەقا لەدایكبووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی كارەبایە، لە ساڵی (١٩٨٢) دەستی بە كاری هونەری كردووە، کە لە بواری دراما و شانۆدا چەندین کاری جیاوازی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.


PM:01:20:12/10/2022