میریام فارس دێتە هەرێمی كوردستان و كۆنسێرتێک سازدەكات

گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی و عەرەب، میریام فارس لە مانگی داهاتوو سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات و كۆنسێرتێك سازدەكات.

میریام فارس كە بە شاژنی سەرشانۆ ناسراوە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند" ڕۆژی ٤ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنسێرتێك بۆ هەوادار و گوێگرەكانی سازدەكات و لە نزیكەوە گۆرانییان بۆ دەڵێت". 

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە (شاژنی شانۆ)، لە ساڵی (١٩٨٣) لە دایكبووە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی (دانی مێتری) دوور لە چاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لە ساڵی (٢٠١٦) دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.


AM:09:35:15/10/2022