وادەی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریکرا

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەسەڵاتەکانی لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لە مەراسیمێکدا لە بەغدای پایتەخت بکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، مەراسیمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە نێوان بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشیددا سبەینێ یەکشەممە لە کۆشكی سەلام بەڕێوەدەچێت. 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لەتیف ڕەشید دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا و وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریكرا.


PM:12:14:15/10/2022