كازمی: سێ جار هەوڵی تیرۆركردنم دراوە


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سەرۆكایەتی حكومەتەكەیدا سێ جار هەوڵی تیرۆركردنی دراوە و سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەكان بە نێودەوڵەتیكردنی هەوڵی سێیەمی رەتكردووەتەوە.  

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە میانی وتارێكدا لە دانیشتنی كابینەی حكومەتدا رایگەیاند "من 3 هەوڵی تیرۆركردنم درا، بێدەنگ بووم و ئارامم گرت و پرسەكەم پەرەپێنەدا، هەرچەندە فشاری نێودەوڵەتی بوو بۆ بەنێودەوڵەتیكردنی هەوڵی سێیەم"، كازمی وتی "من بەنێودەوڵەتیكردنی ئەو پرسەم بۆ پاراستنی عێراق و عێراقییەكان رەتكردەوە".  

ناوبراو روونیكردەوە "ئێمە بێدەنگ بووین، بەڵام كەسانێك هەبوون هەوڵیان دەدا هەر هەنگاوێكی حكومی بخەنە ژێر پرسیارەوە كە سوودی بۆ عێراقییەكان هەبێت، لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەبێت هەموو ئەو كەسانە بپارێزین كە ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان بەرزكردەوە و خەڵك ڕاستییەكە دەزانن".



PM:09:46:18/10/2022