نەیمار هێرشدەکاتە سەر بەرپرسانی باڵۆن دۆر


 نەیمار جونیۆر، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی بەرازیل، ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە ریزبەندی ڤینیسیۆس جونیۆری هاونیشتمانیی، یاریزانی باڵی ڕیاڵ مەدرید، لە پێشبڕکێی تۆپی زێڕین کە لە پلەی هەشتەم بوو.

 نەیمار لە تویتێکدا ، لەڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە "تویتەر"، تیایدا دەڵێت: "بنزیمە یاریزانێکی نایاب و ناوازەیە، شایەنی بردنەوەی خەڵاتەکەیە".

 دەشلێت:"، بە ئیمۆجییەکی پێکەنیناوی: "سەبارەت بە ڤینیسیۆس لە پلەی هەشتەمدا، ئەوە ناکرێت وابێ."

 نەیمار جونیۆر لە کۆتایی تویتەکەیدا وتی: "دەبوو ڤینیسیۆس لانیکەم لە سێ باشترین یاریزاناندا بوایە".

 بنزیمە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا خەڵاتەکەی بەدەستهێنا و سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی  ئێستای بایرن میونشن و هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوڵە، پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە دوای ئەوانیش کیڤن دی برۆینی بەلجیکی ئەستێرەی مانچستەر سیتی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

 رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی، کە پێشتر بایرن میونشن و ئێستای یانەی بەرشەلۆنە، پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، محەمەد سەڵاح  یاریزانی لیڤەرپوڵ پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا، کیلیان مباپێی فەرەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمان پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، هەروەها تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی، گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.

 دوای ڤینیسیۆس جونیۆر کە لە پلەی هەشتەمی لیستەکەدا بوو، لۆکا مۆدریچی کرواتی، یاریزانی شاهانە پلەی نۆیەمی بەدەستهێنا، دواجاریش ئێرلینگ هالاند دۆرتمۆندی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.


AM:01:01:19/10/2022