هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

‌فۆتۆ: ئاکام عومەر لە میدیای یەکێتی وەرگیراوە

هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت " فەرماندە، ئاکام عومەر تەندروستی باشەو هیچ مەترسیەکی لەسەر نەماوە".


روونکردنەوەی هێزەکانی کۆماندۆ 

روونکردنەوە ئەمڕۆ کۆمەڵێ دەزگای ڕاگەیاندن بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ئەتەکییەتی ڕۆژنامەوانی بەبێ هیچ بەدواداچوونێک هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانیان بڵاو کردەوە ، بەهەموولایەکی ڕادەگەێنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی سوپاس بۆ خوای گەورە فەرماندە ئاکام نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە و تەندروستی بەرەو باشتربوون دەڕوات.

ڕاگەیاندنی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان



PM:08:11:19/10/2022