مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" تەندروستی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ باشە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە".
سەبارەی بەوەی کێ ئەو کردەوەی ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە گەیشتوون بە کوێ ئاماژەی بەوەکرد" هیچ لێكۆڵینەوەیەکی ناوێت، داعش ئەو کارەی ئەنجام داوە و ئەوە دەزانین".
ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له سنوری ئیدارەی گه‌رمیان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا، بۆمب به ئۆتۆمبێلی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی كۆماندۆ ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ناوبراو و حه‌وت پێشمەرگەی تری ھێزەکە برینداربوون، دواتر یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی ملازم زوھێر محەمەد گیانی لەدەستدا.