دوای دابەزینی بەهای دۆلار نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە سەرەتای کردنەوەتی بازاڕەکانی ئاسیادا، بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە، بە جۆرێک بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە لەسەروو (٩٣) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٣ دۆلار و ٤٧ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلار و ٢١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨٤ دۆلار و ٩٤ تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٤ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو. 

له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ له‌وانە روسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل لە ڕۆژێکدا. 

کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە لایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی، پێش قەدەغەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دێت، کە دەبێتە هۆی فشاری پێداویستییەکان لە بازاڕەکاندا کە لە ئێستاوە توند بووە، هەروەها سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا لە مانگی کانوونی دووەم و شوبات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها چالاکییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە مانگی ئۆکتۆبەردا دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، چونکە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەر و خزمەتگوزارییەکان خواستی کڕیارەکانیان لاوازە بۆ بەڕێوەبەرانی کڕین.

لەلایەکی دیکەوە پێوەرەکانی دۆلاری ئەمریکی لە سەرەتای مامەڵەکاندا دابەزی، دابەزینی بەهای دۆلاریش وا دەکات نەوت بۆ کڕیارە غەیرە ئەمریکییەکان کەمتر بێت.


AM:08:33:25/10/2022