ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی دەستکاری نرخی دۆلار لە عێراق بكرێت، ئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێت".
شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نوسراوێک كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان داواكراوه، بڕگه‌یه‌ک بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه باس له دابه‌زینی نرخی دۆلار بكرێت و دابه‌زێنرێت بۆ ١٣٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک، هه‌ندێک چه‌مک هه‌یه ده‌بێت ئێمه لێی تێبگه‌ین یه‌كێک له‌وانه سیاسه‌تی (نه‌قدی-نه‌ختینه‌یی) له وڵات‌دا ئیشی په‌رله‌مان نییه یان ئیشی هه‌ندێک ده‌زگای تر نییه، به‌ڵكو تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی بانكی ناوه‌ندییه به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیار له‌وه ده‌دات سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ئه‌م وڵاته چۆنه".
ئاماژەی بەوەشکرد" كاتی خۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار یان دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ١٤٥ هه‌زار بۆ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک ئه‌و نرخه‌ی كه بانكی مه‌ركه‌زی دایناوه نه‌ک ئه‌وه‌ی كه له بازاڕدایه، یه‌كه‌م، ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری یان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی) كراوه، دووه‌م، بۆ به‌رگرتن بووه له‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی به‌یه‌كجاری دانه‌به‌زێت وه‌كو لیره‌ی توركی و تمه‌نی ئێرانی لێ نەیەت، سێیه‌م به‌شێک له‌م داواكاریانه زیاتر داواكاری شه‌قامی عێراقیه یان هی خه‌ڵكه هێزه سیاسیه‌كان چ نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان و چ وه‌كو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌وه‌ی كه داوابكه‌ن نرخی دیناری عێراقی به‌رز بكرێته‌وه و دۆلار دابه‌زێنرێت به‌و پێیه‌ی كه هاوڵاتی سوودی زیاتر لێده‌بینێت".
شێروان میرزا وتیشی" بێگومان له گۆڕینی نرخی دینار و دۆلار ڕاسته هاوڵاتی عێراقی زیانی كردووه و حكومه‌ت قازانجی كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌گشتی به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نه‌وت به دۆلار ده‌فرۆشێت، به‌ڵام مووچه به دینار ده‌دات بۆیه زیاده‌یه‌كی ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌مه بارگرانیه‌كه به‌شی هه‌ره زۆری كه‌وتۆته سه‌ر هاوڵاتی له كڕینی شتومه‌ک و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له بازاڕ هه‌یه به‌و پێیه‌ی كه هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل به دۆلاره و ئه‌و دۆلاره‌ش له‌سه‌ر هاوڵاتی گرانتر ده‌كه‌وێت. "
میرزا جەختیشیکردەوە، سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی له ئێستادا به‌و ئاراسته‌یه نییه کە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا بکات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نرخی دۆلار ده‌ستكاری ناكات و به‌های دیناری عێراقی به‌رز ناكاته‌وه له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵكو وه‌كو خۆی ده‌یهێڵێته‌وه.
دەشڵێت" سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕازی نییه كه نرخی دۆلار ده‌ستكاری بكرێت، دووه‌م ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ حساب كردن یان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و لێكتێگه‌یشتن و ئه‌و موناقه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی كراوه عێراق یان بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وام نرخی دینار و دۆلار ده‌ستكاری بكات، له‌وانه‌یه ئاماژهدهرێكی خراپ بێت له‌لایه‌ن سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراقی و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقیش به‌گشتی به ئه‌نجام له‌وانه‌یه به زیانێكی گه‌وره‌تر بشكێته‌وه، چونكه كاتی خۆی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداری عێراقی كرد كه ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستكاری نرخی دۆلار و دینار نه‌كات له‌وانه‌یه چاره‌نوسی دیناری عێراقی زۆر له‌وه‌ی ئێستا خراپتر بوو بێت".
ڕاشیگەیاند" ئه‌گه‌ر به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی دەستکاری نرخی دۆلار لە عێراق بكرێت، پێموایه ئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێت له‌وانه‌یه دیناری عێراقی به‌هه‌مان شێوه‌ی لیره‌ی تورکی و تمه‌نی ئێرانی خراپتریش بێت، چونكه ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو توركیا یان وه‌كو ئێران له‌ڕووی سیاسیه‌وه له‌ڕووی داراییه‌وه ته‌نانه‌ت له نێوده‌وڵه‌تیش سه‌قامگیرترن له دۆخی سیاسی عێراق".