سەرۆك كۆماری وڵاتێك دەستی لەكاركێشایەوە


میشێل عۆن، سەرۆك كۆماری لوبنان وەكو ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر رێكنەكەوتنی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارێكی نوێی وڵات، دەستیلەكاركیشایەوە و كۆشكی سەرۆكایەتی بەجێهێشت.

ئەمڕۆ میشێل عۆن، سەرۆك كۆماری لوبنان، بەشێوەیەكی فەرمی دەستیلەكاركێشایەوە و كۆشكی سەرۆكایەتی لوبنانی بەجێهێشت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرۆكی وڵاتەكە بوو، بەو شێوەیەش وڵاتی لوبنان كەوتە نێو بۆشایی سەرۆكایەتی كۆمارەوە.

عۆن وەك نەڕازەیەتی دەربڕین لەبەرامبەر هەڵنەبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی وڵات لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتەوه،‌ دەستی لەكاركێشایەوە و لە وتارێكی ماڵئاواییكردندا لەبەردەم كۆشكی سەرۆكایەتی بەئامادەبوونی هەزاران كەس رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ نامەیەكم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نارد و واژووم لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت كرد، ئەمڕۆ كۆتایی قوناغێك‌ و سەرەتایی قۆناغێكی نوێیه،‌ قۆناغی شۆڕش، بەوپێیەی لەدوای خۆم بارودۆخێكم بەجێهێشتووە، پێویستی بە شۆڕ‌ش و كاركردنه. گوتیشی: وڵات دزراوە، ئەم چەندەش پێویستی بە هەڵوێست و ‌ هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی"‌.



PM:02:33:30/10/2022