سەرۆك كۆماری عێراق مەترسییەكی گەورەی لەسەر وڵاتەكەی ئاشكراكرد


لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، لە 40%ی خاكی عێراق هەڕەشەی بە بیابانبوونی لەسەرە و ئێستا گەورەترین تەحەدی  عێراق پرسی ئاوە.

لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق لە 27ـەمین كۆنفرانسی كەشوهەوای نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە وڵاتی میسر بەڕێوە دەچێت، رایگەیاند، سەدا 40ی خاكی عێراق هەڕەشەی بە بیابانبوونی لەسەرە و ئێستا گەورەترین تەحەدی عێراق پرسی ئاوە.

رەشید روونیكردەوە، لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەتی عێراق، كار بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی دەكەن، چاوەڕێی هاوكاریی فراوانتر لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئاو لە هەردوو وڵاتی دراوسێ دەكەین، بەتایبەت توركیا.

سەرۆك كۆماری عێراق وتی "بە بیابانبوون هەڕەشەی جددی كردووەتە سەر‌ 40%ی خاكی وڵاتەكەمان، لەكاتێكدا سەردەمانێك عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە خاوەن بەپیتترین خاك و بەرهەمی كشتوكاڵی بوو".





PM:08:54:07/11/2022