دكتۆر تەها مەحمود، كە ماوەیەك لە درامادا رۆڵی دەبینی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەی خۆی لەگەڵ هونەرمەندان، بەكر رەشید و نەرمین كاوانی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی" هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری دراما و شانۆ به‌كر ڕه‌شید له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌یه له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی سه‌ردانمان كرد نزا ئه‌كه‌م خوای گه‌وره شیفای بدات".
بەكر ڕەشید لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەكی سابونكەران لە سلێمانی لە دایكبووە، ساڵی ١٩٧٦ دەستی بەکاری هونەری کردووە و سەرەتا بە کاری شانۆی هاتۆتە دنیای هونەرەوە و لەو ئەزموونانەی کە هەیبووە زیاتر کۆمبارس بووە شانۆی (ئابلۆقە) سەرەتای کارەکانی بووە کە لەدەرهێنانی غازی بامەڕنی بووە، ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی بووە، ماوه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیاوه و ئێستا له كوردستانه.