بڕیاریكی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگی لەبارەی هەمواركردنی بڕوانامە دەكرد.

وەزارەتی دارایی لە رێنماییەكی نوێدا سەبارەت بە هەمواركردنی بڕوانامە رایگەیاندووە، لە خاڵی 1ی رێنمایی ژمارە 27ی ساڵی 2020 ئەوەخراوەتە روو كە "ئەو فەرمانبەرانەی درێژە بە خوێندنی ئێواران دەدەن لە دوای دەوامی فەرمی پێویستە رەزامەندی وەزارەتەكەیان هەبێت بۆ تەواوكردنی خوێندنەكەیان، بەڵام جگە لەمە دەبێت بڕوانامەی بەدەستهاتوو لەگەڵ پسپۆڕی كارەكەی و وەزارەتەكەی ئەو بڕوانامەیەی پێی دامەزراوە بگونجێت".

هەروەها لە خاڵێكی دیكەی ئەم رێنماییە نوێیە روونكراوەتەوە كە "دەبێت وەزارەتەكە پێویستی بە بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە هەبێت كە دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتەكەی دەخوێنێتەوە".



PM:11:38:13/11/2022