لە رۆژهەڵات زیاتر لە 10 كەس كوژران


ئەمشەو لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان باس لە كوژرانی زیاتر لە 10 كەس دەكرێت.

ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لە  (فەیسبووك)ی خۆی بڵاویكردۆتەوە "بە داخەوە ئەمشەو لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی كوردستان باس لە شەهیدبوونی زیاتر لە 10 كەس دەكرێت".

هەروەها ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماڵپەڕەكەیاندا بڵاویانكردۆتەوە "ئەمشەو كوڕێكی گەنجی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی كاروان قادر شوكری تەمەن، كە خەڵكی پیرانشار بوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكەرەكانی حكوومەتی ئێران شەهید كراوە".

هەروەها باس لەوە دەكرێت "سێ كەس لەوانەی ئەمشەو شەهید كراون، خوشك و برای یەكترین".



PM:11:17:20/11/2022