بەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی دەوامیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێکردەوە.
پەیامنێرمان لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستپێکردەوە و داوای بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانیان دەکەن".
هەر ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و لە بەردەم بینای پەروەردەی سنورەکە گردبوونەوە.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا مامۆستایانی وانەبێژ لە شاروشارۆچکەکان خۆپیشاندان و بایكۆتی دەوامیان كردووە، بەڵام تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان داواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.