هاتووچۆی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە رێگای هەولێر – گەزنە، سبەی لە كاتژمێر شەشی بەیانییەوە بۆ ئێوارە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، سبەی بەیانی كە دەكاتە ٦ی ١٢ لە كاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەكو ئێوارە رێگای هەولێر بەرەوە گەزنە دادەخرێت، ئاماژە بەوەشكراوە، داخستنەكە بەمەبەستی كاری لابردنی هەردوو تاسەی كۆنكریتی سەر رێگایەكەیە لەلایەن شارەوانییەوە.

هەروەها دەڵێت، "لەماوەی داخستنەكە شوفێران دەتوانن لەسایدی هاتن بۆ هەولێر لە دهۆكەوە شەقامی ١٥٠ مەتری بەكاربێنن و بۆ چونیش بۆ دهۆك لادانی كاتی سەر رێگایەكە بەكاربێنن."



PM:02:51:05/12/2022