بانكی ناوهندی عێراق بڕیاریدا بڕی خستنهڕووی دۆلاری زیاتر بكات لهبازاڕهكان، هەوڵی گێڕانهوهی باڵانس لهنێوان دینارو دۆلاردا دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندیی عێراق جەخت لەسەر پاراستنی هاوسەنگیو سەقامگیریی نێو بازاڕ دەدات و، لەو روانگەیەوە بری خستنەڕوی نەختینەی دۆلار لەبازاڕەکان زیاتر دەکاتو ئەمرۆش دوو شەممە بانکەکە دەستی بەو هەنگاوە کرد.
ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبۆتەوە بۆ ١٥٠ هەزار دینار، هەرچەندە زۆرێک لە پێکهاتەکەی کابینەکەی سودانی پێش ئەوەی بێنە سەر دەسەڵات داوای گەڕانەوەی نرخی دۆلاریان دەکرد کە هەر ١٠٠ دۆلار نرخەکەی ببێتەوە بە ١١٩ هەزار دینار.