خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و بەپێی دواین ئامار تائێستا ٤٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پێگەی ھەواڵی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ڕایگەیاند" لە ١٧ی ئەیلول تا ٧ی کانوونی یەکەم ٤٨١ کەس لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ٦٨ کەسیان ژن و منداڵن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٨ ھەزار و ٢٤٢و کەس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠٥ کەسیان خوێندکار و ٦١ یشیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤن.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ھرانا، هەزار و ١١٥ خۆپیشاندان لە ١٦٠ شار و ١٤٣ زانکۆ ئەنجامدراوە.