غاده عه‌بدولڕەزق ئه‌كته‌ری ناسراوی میسری جیابوونه‌وه‌ی خۆی له هه‌یسه‌م زنیتا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو به‌رده‌وام بوو.
غاده له لێدوانێكی بۆ (ئی تی عه‌ره‌بی) ڕایگەیاند" به‌مدواییه بە بێ هیچ کێشە و مشتومڕێک و دوور لە ریکلامی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له زنیتا جیا بووه‌ته‌وه".
غادە لە لێدوانەکەیدا هۆکاری جیابوونەوەکەی ڕوون نەکردوەتەوە، بەڵام سەرجەم وێنەکانی کە لەگەڵیدا گرتوویەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سڕییەوە.
غادە عەبدولڕەزاق لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ هەیسەم زینیتا هاوسەرگیری کردبوو، لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرەی (سوڵتانا الموعز) له كاتی كاركردن بۆ وێنه‌گرتنی دراماكه، داوای هاوسه‌رگیری لێکرد، ده‌رهێنه‌ری دراماكه محه‌مه‌د به‌كر و ئه‌یاد ئیبراهیم، بوونه شایه‌تحاڵی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان.
جێگای سەرنجە غادە ١٢ جار هاوسەرگیری کردووە و یەکەم هاوسەرگیری لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بووە.
غادە عەبدولرەزاق ئەکتەر و سەماکاری میسری، لە ساڵی ١٩٦٥ لە شەرقیەی میسر لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.