بڕیارە پاش نیوەڕۆی سبەینێ هەینی تونێلی دەریەندیخان بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا بکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، تێیدا هاتووە" كاتژمێر (٣:٠٠)ی پاش نیوەڕۆی سبەینێ هەینی تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە".
ئاماژە بەوەش كراوە، تونێلەكە لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی هاتووچۆی سنوورەكەوە دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ ھاوڕێ مەلا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگەیاند" ئێستا كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واوبووه ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ئاوهندانكردنهوه بچێت خۆی بیكاته‌وه، به‌ڕووی شۆفێراندا ناكرێته‌وه".
وتیشی" روو ده‌كه‌مه شۆفێران و داوایان لێده‌كه‌م له مڕۆوه رێگه‌ی تونێله‌كه به‌كاربهێنن و هه‌موو خزمه‌تگوزار و پێداویستییه‌كانی ته‌واوبوه و ته‌نها له‌سه‌ر بڕینی شریتێك ماوه كه نازانم چ ده‌ستكه‌وتێكی تیایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێنده تامه‌زرۆن شریتێك ببڕن".