هێرشی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر خورماتوو شكستی هێناو 53 چەكدار كوژران‌و بریندار بوون

‌هێزی پێشمەرگە
بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند هێرشەكەی شەوی رابردووی چەكدارانی داعش بۆ سەر خورماتوو شكا‌و 17 كوژراوو 36 برینداریان هەیە.

مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند: شەوی رابردوو لەكاتژمێر 8:30 خولەك تا 11:00، چەكدارانی گروپی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردەسەر شاری خورماتوو، بەڵام هێزی پێشمەرگە هێرشەكەی تێكشاند‌و زیانێكی زۆری بە داعش گەیاند كە بەپێی زانیارییەكانی 17 كەسیان لێ كوژراو 36 كەسیشیان برینداربوو و چەندین ئۆتۆمبیلیشیان سوتێنرا.

مەلا كەریم شكور سەبارەت بە زیانەكانی هێزی پێشمەرگە وتی "لەو شەڕەدا بەداخەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و دوو پێشمەرگەش برینداربوون".

بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی: هاوكات كۆپتەرەكانی سوپای عێراق شەوی رابردوو سەنگەرەكانی چەكدارانی داعشیان بۆردومان كرد.



AM:09:10:25/08/2014