ئاگاتان لێیە کرۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەتەمای چییە


ئەستێرەی ئەڵمانی تونس کرۆس ناڕوونی لەبارەی داهاتووی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید دروست دەکات، چونکە گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا، واتە لە هاوینی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.

 ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە، یاریزانی پێشووی ئەڵمانی دوا هەڵوێستی خۆی لەبارەی مانەوە یان جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید ڕانەگەیاندووە، نزیکترین شتیش ئەوەیە تا دوا ساتەکانی ئەم وەرزە چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی بزانێت چۆن ئاستێکی پێشکەش دەکات لەگەڵ یانەی ڕیاڵ لەژێر سەرکردایەتی  کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر.

  ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید نیازی پاراستنی تواناکانی یاریزانەکەی هەیە لە ڕێگەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ماوەی داهاتوودا.


PM:05:48:26/12/2022