بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد



دوای کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، ئەو بانکە کە بەرپرسە لە سیاسەتی دارایی لە عێراقدا ژمارەیەک بڕیاری بە مەبەستی دابەزاندنی دۆلار دەرکرد. 

بەپێی راگەیاندراوێک بانکی ناوەندی رایگەیاندووە، داوا لە بازرگانان دەکات ١٠٠ دۆلار لە بانکەکاندا بە بەهای ١٤٧هەزار و  دینار بکڕن.

بانکی ناوەندی داواشی لە بانکەکان کرد، کە ئاسانکاری بکەن بۆ هاوڵاتیان لە ئاڵوگۆڕ و دەستگەیشتن بە دۆلاردا.
بانکی ناوەندی داوا لە بازرگانان دەکات راستەوخۆ پەیوەندی بە بانکەکانەوە بکەن و لە کڕینی دۆلار پەنا نەبەن بۆ نێوەندکار بۆ خۆلادان لە تێچووی زیادەی ناپێویست.  

ئەو بانکە لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا داوا لە بانکەکان دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن لە ئاسانکاریکردن بۆ رێوشوێنەکانی کڕیارانیان لە دۆلار و خێرا کردنیان بۆ گەرەنتیکردنی باشترین مامەڵەی بانکی بەکەمترین زیان، بەمەرجێک رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرچاو بگرن.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو رێوشوێنانە دۆلار بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی و بوو بە ١٥٦ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.

ماوەی دوو هەفتەیە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦٠ هەزار دینار.



PM:03:42:27/12/2022