یەکەم لێدوانی رۆناڵدۆ و خاوەنی یانەی نەسر پاش واژۆکردنی گرێبەستەکەی

کەمێک پێش ئێستا بە فەرمی یانەی نەسری سعودی  گرێبەستی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند.

لە یەکەم لێدوانیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ رایگەیاند "من زۆر دڵخۆشم کە خولێکی نوێی تۆپی پێ لە وڵاتێکی جیاوازدا تاقیدەکەمەوە، ئەو دیدگایەی کە یانەی ئەلنەسر تێیدا کاردەکات زۆر ئیلهامبەخشە".


وتیشی:"   زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندی بە هاوڕێکانمەوە بکەم، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین یارمەتی تیپەکە بدەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر." 

لەلایەکی تروەوە موسلی ئەلمعەمر سەرۆکی یانەی نەسروتی:"
 "ئەم گرێبەستە زیاترە لە نووسینی لاپەڕەیەکی مێژوویی نوێ.. ئەم یاریزانە نموونەیەکی باڵاترە بۆ هەموو وەرزشوانان و گەنجانی جیهان، لەگەڵ بوونی لە یانەی نەسریش، بەرەو پێشەوە دەڕۆین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ یانە سعودییەکە و وەرزش و بۆ نەوەکانی داهاتوو”.



AM:12:26:31/12/2022