لێدوانێكی نوێ لە بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە دابەزاندنی نرخی دۆلار


مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، سەركەوتووبوون لە رێگریكردن لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار. 

مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، سەركەوتووبوون لە رێگریكردن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئاماژەی بەوەكردووە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دۆخێكی كاتییە و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری ناوخۆی و دەرەكییەوەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "دۆخی عێراق لە زۆرێك لە وڵاتانی دیكە باشترە و ناتوانرێت بەراورد بكرێن، بانكی ناوەندی كۆمەڵێك ڕێكاری گرتووتەبەر بۆ گێڕانەوەی بازاڕی دراوی بیانی بۆ دۆخی سروشتی خۆی".




PM:04:06:31/12/2022