کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی بەفر و باران بارینی راگەیاند

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان کەمێک پێش ئێستا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزێت و بەفر و باران بارین دەستپێدەکاتەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر، خێراى با (٥ - ١٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرهەڵات، مەوداى بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

هەر لە بڵاوکراوەکەدا دەستەی کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممەی ناوچە جیاجیاکان ئاماژە بەوە دەژکات،  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان، لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر و باران هەیە لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (٢-٤) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، خێراى با (٥ - ١٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باشورى خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٧ - ١٠)کم دەبێت. 


AM:10:38:03/01/2023