بەرپرسێكی هەرێم: بەرزی بەهای دۆلار نرخی خۆراكی زیادكردووە


بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرزی بەهای دۆلار نرخی خۆراكی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادكردووە، بەڵام ئەوەش پرسێكی كاتتیە و بەمزووانە دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی.

نەوزاد كامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو بڕی ١٥ ملیۆن دینار دراوەتە بازرگانەكان بۆ هاوردەكردنی كاڵا بۆ هەرێم و لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ قەبارەی بازرگانی لە هەرێم بە رێژەی ٥٠٪ زیادیكردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، بەرزی بەهای دۆلار بە شێوەیەكی بەرچاو نرخی خۆراكی زیادیكردووە، بەڵام لە ماوەیەكی كورتدا ئاسایی دەبێتەوە بۆیە ئاگاداری بازرگانەكان دەكەنەوە كە بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە تووشی زیانی ئابووری نەبن.

هەروەها وتویەتی "گرانی نرخی كاڵا و كەلوپەل لە بازاڕ پەیوەندی بە نرخی بەرزی شوێنی هاوردەكراوەوە هەیە و لە توانای ئەواندا نییە چارەسەری بكەن و تەنها دەتوانن نرخێكی گونجاو بۆ كاڵاكان دابنێن سەرەڕای گرانی نرخەكانیان".



PM:09:42:03/01/2023