کەمێک پێش ئێستا بەهای دۆلاری ئەمریکی له بازاڕی دراوەکانی ههرێم زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار به ١٥٨ ههزار و ٥٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت، بهڵام بەیانی ئەمڕۆ بەهاکەی بە ١٥٦ ههزار و ٨٠٠ دینار.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ئەو ئاستە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٨ی ١٢ی ساڵی ڕابردوو نرخەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە دەوروبەری ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە.