راهێنەری عێراق هۆکاری سەرکەوتنە گەورەکە ئاشکرا دەکات


 جیسوس کاساس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە کە دڵخۆشن بە سەرکەوتن و دڵخۆشن بە هاندەرانی عێراق.

 کاساس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە بەڕێوەچوو، لەگەڵ سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر هەڵبژاردەی یەمەن بە پێنج گۆڵی خاوێن وتی:" سەرەڕای پێنج گۆڵەکە و دڵخۆشی هاندەران یارییەکە ئاسان نەبوو ، بەتایبەتی لە گێمی یەکەمدا، تیپەکە بە دەمارگیرییەوە یاریی کرد، ئەو دوو گۆڵەی تیپی یەمەن تۆماریکرد،ڤار نەبوایە ڕاست بوون".
 راشیگەیاند:" لە گێمی دووەمدا تیپەکە توانی سەقامگیری بکات، بەتایبەتی دوای گۆڵی سێیەم کە سەقامگیرییەکی زیاتری بە یاریزانەکان بەخشی، و ئەرکەکەی بۆ ئێمە ئاسانتر کرد".

 کاساس ئاماژەی به وەشدا: گرنگی بەو تیپه نادات که له قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕووی دەبێتەوە ، چونکه هه موو تیپەکان پاڵێوراون و جێگەی ڕێزن هه ڕ بۆیه هەر تیپێک رووبەڕوومان ببێتەوە  یاریەکی سەخت دەبێت".

 لە کۆتایدا وتی : ترسی لە  یاریزانە سەرەکییەکان هەبوو کارتی زەرد وەربگرن، هەروەها ئەو یاریزانانەی کارتی زەردیان هەبوو، بۆیە من پێم باش بوو لە گێمی یەکەمدا لەسەر کورسی یەدەگ بن  بۆ ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە دەستیان نەدەین".


PM:10:00:12/01/2023