گۆرانیبێژی دیاری کوردستان هانی موجتەهید لە نوێترین دەرکەوتنیدا پاڵپشتی له خۆپیشانده‌رانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ده‌كات.
هانی بە بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکیدا دڵتەنگی و هەڵوێستی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەردەبڕێت و دەڵێت" ساڵانێكی زۆر پێش ئێستا شێركۆ بێكه‌س له دڵی غه‌ریبییه‌وه چه‌ند دێڕی نووسیبوو كه بۆ ئه‌م چركه‌یه‌ی زۆری وه‌ك من وه‌ك خۆیه‌تی، دار دوو دڵه له‌م ده‌شته‌دا، بمێنێته‌وه یان بڕوا، به‌رد دوو دڵه له‌م ده‌شته‌دا بمێنێته‌وه یان بڕوا، ئێستا كه دڵ له سنه و له سه‌قزه و له كرماشانهو هتد...".
هانی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.