کۆبانێ: پێشبینی دەکەم مانگی داهاتوو تورکیا هێرشی سەربازی بۆسەر سوریا دەستپێبکات

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" پێشبینی دەکەم مانگی داهاتوو تورکیا هێرشی سەربازی بۆسەر باکوری سوریا دەستپێبکات". 

مەزڵوم کۆبانێ  فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی مۆنیتەری ڕاگەیاند" پێشبینی دەکەم مانگی داهاتوو دەوڵەتی تورکیا هێرشێکی سەربازی بکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە لە باکوری سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدان". 

کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو شاری عەین ئەلعەرەب کوبانی لە دەوروبەری حەلەب ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی تورکیا دەبن.

بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری دەکات و دەیەوێت ڕایەکی گشتی ناوچەکە و جیهان کۆبکاتەوە، بۆئەوەی هێرشبکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام تا ئەم کاتە ئەمریکا نەیهێشتووە.


AM:10:18:17/01/2023