قوباد تاڵەبانی: پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق پەلە بكەن لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ برێت مەكگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا و شندی یوەری، دۆخی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا شاندی ئەمریكا جگە لە پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان، جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و چاكسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا. 

سەبارەت بە وزە و غازی هەرێمی كوردستانیش، جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، دەبێت هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال پەلە بكەن لە رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی كۆتایی بەو ناكۆكییانە بهێنرێت كە چەندین ساڵە هەیە.



AM:12:05:18/01/2023