پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
لە هەولێریش بەهای فرۆشتن بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٦٣ هەزار و ٤٠٠ دینار، لە کاتێکدا لە بازاڕەکانی بەغداد بە ١٦٣ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کەمی خستنە بازاڕی ئەو دراوەوە هەیە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.