لێدوانێكی نوێ لە مەسرور بارزانی سەبارەت هەماهەنگیان لەگەڵ عێراق بۆ یاسای نەوت و گاز


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، تاكو دەرچوونی یاسای نەوت و گاز هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا دەكەن. 
 
بەپێی راگەیەنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستن، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئامۆس هۆكستین، هاوئاهەنگیكاری تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە كردووە و مەسرور برزنی، باسی لە دوایین سەردانی خۆی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵیی عێراق كرد. مەسرور بارزانی، ئامادەیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتكردەوە. 

سەبارەت بە هەوڵەكانی ئامادەكردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵی بەپێی دەستووری عێراق، مەسرور بارزانی رایگەیاند، تاوەكو ئەو كاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەچێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوئاهەنگیی لەگەڵ بەغدا دەكات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی كەرتی وزەی خۆی. 
 
 
رۆژی دووشەممە برێت مەكگۆرك بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمریكا سەردانی بەغدا و هەولێری كرد؛ لەپاڵ كێشە نێوخۆییەكان، پرسێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی ئەو شاندە ئەمریكییە وزە بوو، بۆ ئەمەش ئامۆس هۆشتاین، هاوئاهەنگیكاریی تایبەتی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزە یاوەریی برێت مەكگۆرك بوو. 



PM:12:42:20/01/2023