کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بە ئامادەبوونی سودانی دەکرێت



ئەمشەو لە ماڵی نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بە ئامادەبوونی سودانی و حەلبوسی و سەرکردە عێراقی و کوردەکان، کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کرا.

وائیل ئەلریکابی بەماڵپەڕە عێراقییەکانیان راگەیاند "کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە، لەنێویاندا سەرۆک وەزیران سودانیی و حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری، و سەرکردەکانی ئەو دوو حزبە کوردستانییە، لەنێویاندا سەرۆکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان، پاڤێڵ تاڵەبانی، سازکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە لایەنی ئابوری و نرخی دۆلار کراوە، جگە لە بڕیارەکانی گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی".

لەو کۆبوونەوەیەدا سیاسەتی هاوپەیمانییەکە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانی دابەزنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دارێژراوە.
ئەلریکابی لە درێژەی قسەکانیدا وتی" هەروەها باس لەو یاسایانە دەکرێت کە پەرلەمان دەچێت بۆ پەسەندکردنی، لە ئەولەویەتەکانیشیدا بودجە و پۆلێنبەندییەکانیەتی".



PM:10:02:23/01/2023