دوو ژن له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان كوژران

دوو ژن لە شارەکانی سنە و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نگین رۆستەمی، خەڵکی سنە و دانیشتووی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسه‌ری پێشووی ئاگر لە جەستەی بەر درا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ بەهۆی زۆری رێژەی سووتانه‌كه‌ی گیانی لەدەستدا.

نگین رۆستەمی، رۆژی دووشەممەی رابردوو، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسه‌ری پێشوویەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گواسترابووەوە کە بەهۆی سەختی برینەکانی و زۆربوونی رێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژانی رابردووشدا ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان، بە ناوی فیرووزه مورادی، ته‌مەن (٢٦) ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژراوە. 


AM:09:35:30/01/2023