هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە راگیرا


بەهۆی بومەلەرزەكەی وڵاتی توركیاوە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جیهانەوە راگیرا.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆڕی هەرێمی كوردستان – توركیا ڕاگیرا.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی توركیا و سووریای گرتەوە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی هەناردەكردنی نەوت و خۆپارێزی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەناردەكردنی نەوت لە بۆڕیی هەرێمی كوردستان-توركیا ڕاگیرا و بڕیارە دوای تەواوبوونی كارەكانی پشكنین، پرۆسەی هەناردەكردن دەست پێبكاتەوە.



PM:02:24:06/02/2023