ماتیاس مێسی برای لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان هێرشی توند دەکاتە سەر یانەی بەرشەلۆنەو رەخنە لە سەرۆکی ئەو یانەیە دەگرێت.
براکەی دەڵێت:" تەنها ڕیال مەدرید هەبوو بەو پێیەی گەورەترین یانە بوو، کەس نەیدەزانی بەرشەلۆنە کێیە پێش مێسی، ئەو ناگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، ئەگەر بگەڕێتەوە، دەبێت لاپۆرتا دەربکێت".
دەشڵێت: پێش مێسی کەس بەرشەلۆنەی نەدەناسی، دایکم بە لیۆنێلی وت: وەک ڕۆناڵدینهۆ بەرامبەرت دەکەن بەرپرسانی بەرشەلۆنە".
لە کۆتایدا برای مێسی دەڵێت:" تەنها بەهۆی براکەمەوە یانەی بەرشەلۆنە بووە یانەیەکی ناسراو، پێشتر ئەم یانەیە نەناسراوبوو، ئەگەر بگەڕێینەوە بەرشەلۆنە من و براکەم، دەبێت جارێکی دیکە پاککردنەوەیەکی باش لە یانەکەدا بکەین".