زانیاری نوێ سەبارەت بە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت و گاز


بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق پێشنیارەكانی خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای نەوت و گاز پێشكەشی وەزارەتی نەوتی عیراق كردووە.

د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندوە، ئەمرۆ لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبوونەوە و گفتوگۆیان دەربارەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز كرد و پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمیان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە پێشكەشی وەزارەتی نەوتی عیراق كرد.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، هەر لە كۆبوونەوەكەدا بریار درا درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت تا دەگەن بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو  دیاریكرا بۆ كۆبوونەوە.



PM:04:07:12/02/2023